هەرێم نیوز
ئهمڕۆ پێنجشهممه 13ی 2ی 2025، وهزارهتی پێشمهرگهی ههرێمی كوردستان ڕاگهیاندراوێكی لهبارهی پێدانی زهوی به ژمارهیهك ئهفسهر و پلهدار و پێشمهرگه بڵاوكردهوه.
له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه، دوای بڕیاری ئەنجوومەنی ژمارە (٢٤٢ لە ٢٠٢٤/٣/٢٧) نوسراوی گشتاندنی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (٧٨٢٠ لە٢٠٢٤/٦/١٢) تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەکان و خانەنشینان، بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٤ تایبەت بە دابەشکردنی زەوی، وەزارەتی پێشمەرگە لە گەڕی دووەمی پڕۆسەیە لە کۆی ئەو (١٨٨٧٩) ناوەی کە بە دوو وەجبە ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانی کردووە، ناوی (٩١٦٥) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە، فەرمانی تەرخانکردنی زەویان بۆ دەرچووە، بەپێی ئەم خشتەیەی کە لە خوارەوە هاتووە:-
-سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ (١١٤) ناو.
-سنووری پارێزگای هەڵەبجە (١٨) ناو.
-سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین (٤٩٠) ناو.
-سنووری پارێزگای سڵێمانی (٦٢٧) ناو.
-سنووری پارێزگای هەولێر (٣٨٩٩) ناو.
-سنووری پارێزگای دهۆک (٢٤١٣) ناو.
-سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان (٤٨)ناو.
-سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران (١٥٤٤) ناو.
ئهوهش خراوهته ڕوو، پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت، بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، کە تاکوو ئێستا فۆرمەکانیان تەواو نەکردووە پەلە بکەن لە ڕێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە ڕێکوپێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان و هاوکارمان بن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.