دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

دژەتیرۆر: لە بۆردومانێکی تورکیادا بۆسەر هەرێمی کوردستان بەرپرسێکی سەربازی و دوو چەکدار کوژران

هەرێم نیوز 

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دوو ئۆتۆمبیل و حەشارگەیەکی چەکدارانی پەکەکە بۆمباران کرد و لە ئەنجامدا بەرپرسێکی سەربازی و دوو چەکدار کوژران.

ئەمڕۆ، پێنجشەممە، 6ـی 2ی 2025، دژەتیرۆری کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە ڕایگەیاندووە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دوو ئۆتۆمبیل و حەشارگەیەکی چەکدارانی پەکەکەی بۆمباران کرد و لە ئەنجامدا بەرپرسێکی سەربازی و دوو چەکدار کوژران.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، لە کاتژمێرەکانی 10:45 و 11:00ـی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا دوو ئۆتۆمبیل و حەشارگەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە سنووری گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی بۆرمباران کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستاندا هاتووە: لە ئەنجامی بۆمبارانەکە، چارەنووسی دوو چەکداری دیکەی پەکەکە نادیارە .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP