هەرێم نیوز
لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەمریکا سزاکانی بەسەر ڕووسیا و ئێران توندتر کردووە و هەناردەکردنی نەوتی کردۆتە ئامانج کە پڕداهاتترین سەرچاوەی داهاتیانە.
ئەم سزایانە تانکەرەکانی "بەلەمی سێبەر"ی دوو وڵات دەکەنە ئامانج، کە شوێنپێهەڵگرتنیان ئەستەمە و بۆ گواستنەوەی نەوت بە شێوەیەکی نایاسایی بەکاردەهێنرێن.
گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆتە هۆی کەمبوونەوەی پێدانی نەوت بۆ چین، کە گرنگترین کڕیاری نەوتی ئێران و ڕووسیایە. ئەم پرسە بووەتە هۆی کەمیی نەوت لە ناوچەکانی دیکەی جیهان و لە چەند هەفتەی ڕابردوودا نرخەکانی بەرزبووەتەوە.
پێدەچێت ئیدارەی ترەمپ سزای نوێ و توندتر بەسەر نەوتی ڕووسیا و ئێراندا بسەپێنێت، ئەمەش ڕەنگە نرخی نەوت زیاتر بەرزبێتەوە.
ڕووسیا و ئێران چەند نەوت هەناردە دەکەن و کڕیارەکانیان کێن؟
هەرچەندە ڕووسیا ئاماری هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی ئاشکرا ناکات، بەڵام ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە مەزەندە دەکات کە ئەو وڵاتە ڕۆژانە 33 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات.
بەگوێرەی داتاکانی سەنتەری توێژینەوەی وزەی پاک و هەوا، ڕووسیا هەناردەکاری سەرەکی نەوتە بۆ چین و هەروەها زیاتر لە یەک لەسەر سێی هاوردەکردنی نەوتی هیندستان دابین دەکات.
ئەمریکا و بەریتانیا لە مانگی ئازاری 2022 هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیایان قەدەغە کرد.
ڕووسیا ساڵانە نزیکەی 190 ملیار دۆلار لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستدەکەوێت، کە بەشێکی بۆ دابینکردنی تێچووی جەنگی ئەو وڵاتە بەکاردەهێنرێت.
گروپی 7، کە پێکهاتووە لە حەوت گەورەترین و پێشکەوتووی ئابووری جیهان، سەقفی نرخی هەر بەرمیلێک بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاوی ڕووسیا بە بڕی 60 دۆلار دیاریکردووە. وڵاتانی ئەندامی ئەم گرووپە ئەم سنووردارکردنە لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی کەشتیوانی و بیمەی کەشتییەکانەوە کە لە دەسەڵاتی دادوەری خۆیاندا کاردەکەن، ئەم سنووردارکردنە جێبەجێ دەکەن.
بەڵام نیل فێلمینگ لە کۆمپانیای ئارگوس میدیا کە لە داتاکانی وزە و کاڵاکان کاردەکات دەڵێت: دیاریکردنی نرخەکان بێکاریگەر بووە. لە زۆربەی ساڵی ڕابردوودا، نەوتی ڕووسیا بە نەوتی ئۆراڵیشەوە لە بازاڕەکانی دەرەوە بە نرخێکی سەرووی 60 دۆلار و هەندێکجاریش زیاتر لە 75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دەفرۆشرێت".
دەوترێت ئێران ڕۆژانە نزیکەی ملیۆنێک و 700 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات و لەو ڕێژەیەش لەنێوان یەک ملیۆن و 200 هەزار بۆ یەک ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەی چین دەکرێت. ئێرانیش هاوشێوەی ڕووسیا ئاماری فەرمی لەسەر هەناردەکردنی نەوتی خۆی بڵاوناکاتەوە.
هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێران ڕۆژانە نزیکەی 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی هیندستان دەکات.
حکومەتی ئەمریکا لە ساڵی 2012ەوە هاوردەکردنی نەوتی ئێرانی قەدەغەکردووە و هاوکات کۆمپانیا بیانییەکانیش کە تێوەگلاون لە کڕین و فرۆشتنی نەوتی ئێران، بازرگانی لەگەڵ ئەمریکایان لێ قەدەغەکردووە.
ئامانجی ئەمریکا ڕێگریکردنە لە دەستگەیشتن بە سەرچاوە داراییەکانی ئێران بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستیک و پاڵپشتیکردنی گروپە چەکدارەکانی وەک حە.مـ.ـاس و حـ.ـزبو..ڵڵا و حـ.ـوسـ.ـییەکان.
ترەمپ لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا ئەو سزایانەی چڕکردەوە، واتە لە ساڵانی 2019 و 2020.
بەڵام ئێران هێشتا توانیویەتی قەبارەیەکی زۆر لە نەوتەکەی هەناردەی چین بکات، چونکە بەشێکی زۆری نەوتەکە لەلایەن پاڵاوگە بچووکەکانەوە دەکڕدرێت.
فێلمینگ دەڵێت: “ئەم پاڵاوگە بچووکانە هیچ کاروبارێکیان لەگەڵ ئەمریکا نییە و هەر بۆیە مەترسییەکی ئەوتۆیان لەسەر نییە کە سزاکانی ئەمریکا پێشێل بکەن”.
لەم دواییانەدا چ سزایەک بەسەر نەوتی ڕووسیا و ئێراندا سەپێنراوە؟
هەردوو ڕووسیا و ئێران نەوتەکەیان بە کەڵک وەرگرتن لە کەشتییەکانیان، ناسراو بە "کەشتیی سێبەر" (بۆ ڕووسیا) و "کەشتیی تاریک" (بۆ ئێران) دەگوازنەوە بۆ دەربازبوونیان لە سزاکانی ئەمریکا.
کەشتییەکانی ناسراو بە "کەشتیی سێبەر"ی ئێران، لەو وڵاتانەدا تۆمارکراون کە زانیارییەکانی خاوەندارێتی خۆیان بە نهێنی دەهێڵنەوە، ئەمەش وایکردووە ئەمریکا بەزەحمەت شوێنپێی بدۆزێتەوە و سزا بەسەر خاوەنەکانیاندا بسەپێنێت.
کەشتییەکانی ناسراو بە "کەشتیی تاریکی" ڕووسیاش، بەزۆری لە دەریادا ڕادارەکانیان دەکوژێننەوە بۆ ئەوەی ئاراستەی ڕێگاکەیان بە نهێنی بمێنێتەوە.
لە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ئەمریکا لە ئۆکتۆبەری 2024 سزای بەسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێراندا سەپاند و لە مانگی کانوونی دووەمی هەمان ساڵدا ئەو سزایانەی بەسەر ڕووسیاش سەپاند.
ئەمریکا تا ئێستا 23%ی تانکەرەکانی هەڵگری نەوتی ئێرانی و نزیکەی 9%ی تانکەرەکانی هەڵگری نەوتی ڕووسیای سزاداوە.
قەبارەی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا و ئێران بۆ چین نزیکەی لەسەدا 20 بۆ 25 کەمیکردووە. هەروەها کەشتییە نەوتهەڵگرەکان کە نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەڵگرتووە، لە ئاوەکانی دەوروبەری چین گیریان خواردووە و ناتوانن بارەکانیان داگرن.
هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە بەندەری شاندۆنگ کە گرنگترین تێرمیناڵی هاوردەکردنی نەوتی ئێرانە لە چین، ڕەتیدەکاتەوە ئەو تانکەرانە وەربگرێت کە لە لیستی سزاکانی ئەمریکادان.
راگەیاندنی سزا نوێیەکان یەکێک بووە لە هۆکارە گرنگەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە چەند مانگی ڕابردوودا.
ڕاگەیاندنی گەمارۆکانی نەوتی ڕووسیا لە مانگی یەکدا بووە هۆی ئەوەی نرخی نەوتی خاوی برێنت کە پێوەرێکی نێودەوڵەتییە بۆ دیاریکردنی نرخی نەوت بۆ زیاتر لە 80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک کە بەرزترین ئاستی لە ماوەی پێنج مانگدا تۆمارکراوە، بەڵام دواتر دابەزیوە بۆ خوار 80 دۆلار.
هەناردەکارانی نەوتی ڕووسیا و ئێران بۆ دەربازبوون لەو سزایانە پەنا دەبەنە بەر شێوازەکانی وەک گواستنەوەی بارەکانیان بۆ تانکەرەکانی دیکە. ئەگەر سزای نوێ نەسەپێندرێت، بۆ هەمیشە کاریگەریی سزاکانی ئەمریکایان لەسەر نابێت.
ئایا لە داهاتوودا چاوەڕوانی سزای توندتر دەسەپێنرێت؟
د. بۆرجو ئۆزچەلیک، لە دامەزراوەی بیرکردنەوەی دامەزراوەی خزمەتگوزارییە شاهانەییە یەکگرتووەکان، پێی وایە کە ترەمپ بە ئەگەرێکی زۆرەوە سزای توند بەسەر پیشەسازی نەوتی ئێراندا بسەپێنێتەوە، هەروەک چۆن لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا سیاسەتی "زۆرترین فشار"ی بەکارهێنا.
ئەو دەڵێت قاچاخچێتی نەوت "تەنها سەرچاوەی داهاتی سوپای پاسداران نییە، بەڵکو یارمەتی دارایی گروپە بە وەکالەت و هاوپەیمانە تیرۆریستییەکانیش دەدات".
کەمبوونەوەی دابینکردنی نەوت لە لایەن ڕووسیا و ئێرانەوە دەتوانێت کەمیی لە بازاڕی جیهانیدا دروست بکات و ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت لە ساڵی 2025دا.
چاودێران پێیان وایە پێی وایە ترەمپ ڕووبەڕووی ئەو تەحەدایە دەبێتەوە کە بەرهەمهێنەرانی جیهانی ڕازی بکات بە دابینکردنی نەوتی زیاتر بۆ بازاڕ بۆ مەبەستی دابەزاندنی نرخەکان.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ بەرهەمهێنەران زۆر پێویستە، چونکە هاندەرێک بۆ وەبەرهێنان لە پڕۆژەی نوێدا دابین دەکات.