هەرێم نیوز
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، 18 تەرم لە ڕوباری پهتۆموک دەرهێنراونەتەوە، دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لەکاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی نیشتمانی ڕۆناڵد ڕیگان لە نزیک واشنتن خۆی بە هێلیکۆپتەرێکی سهربازیدا کێشاوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی فیدڕاڵی ئهمریكا لە بەیاننامەیەکی کورتدا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ناوچەیی سەر بە هێڵی ئاسمانی PSA لە کاتی نزیکبونەوەی لە ڕێڕەوی فڕینی 33 لە فڕۆکەخانەکەدا لە ئاسماندا لەگەڵ هێلیکۆپتەرێکی سەربازیدا توشی پێکدادان بوە.
ڕوداوەکە لە دەوروبەری کاتژمێر نۆی ئێوارە بە کاتی واشنتن (کاتژمێر دوی بەیانی GMT) ڕویداوە، دەسەڵاتەکە ڕونیکردەوە کە فڕۆکەکە لە گەشتێکدا بوە کە لە ویلایەتی ویچیتای ویلایەتی کانزاسەوە هاتوە.
لای خۆیەوە فڕۆکەخانەی رۆناڵد ریگن لە ڕێگەی پلاتفۆرمە میدیاییەکانی خۆیەوە ڕایگەیاند، کە سەرجەم بەرزبونەوە و نیشتنەوەکان بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراون.
سیناتۆرێکی ئەمریکی لە ویلایەتی کانزاس ڕایگەیاند، پێیوایە نزیکەی 60 سەرنشین لەناو ئەو فڕۆکە بازرگانییەدا بون کە درەنگانی ڕۆژی چوارشەممە دوای پێکدادان لە ئاسماندا لەگەڵ ههلیکۆپتەرێکی سەربازی لە نزیک فڕۆکەخانەیەکی واشنتن کەوتە خوارەوە.
سیناتۆر ڕۆجەر مارشال لەسەر پلاتفۆڕمی ئێکس نوسیویەتی، "فڕۆکەیەک کە نزیکەی 60 سەرنشینی هەڵگرتبو و لە ویچیتای ویلایەتی کانزاسەوە بەرەو پایتەخت دەڕۆیشت، لەگەڵ هەلیکۆپتەرێکی سەربازیدا پێکدادا"، دۆخەکەی بە "کابوسێک" وەسفکردوه.
لەو چوارچێوەیەدا بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند، سێ سەربازی سوپای ئەمریکا لە ناو ههلیکۆپتەرێکی جۆری بلاک هۆک بون کە لە نزیک فڕۆکەخانەی نیشتمانی ڕۆناڵد ڕیگن لە واشنتن لەگەڵ فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگردا توشی پێکدادان بوە.