هەرێم نیوز
ئەحمەد شەرع کە وەکو سەرۆککۆماری راگوزەری سووریا ڕاسپێردراوە پەیامێکى ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کاردەکەن بۆ پێکهێنانى حکومەتێکى راگوزەرى گشتگیر کە رەنگدانەوەى هەمەجۆرى گەلانى سوریا بێت.
ئەحمەد شەرع دەڵێت، ئەنجومەنێکى یاسادانانى بچوککراوە پێکدەهێنن بۆ پڕکردنەوەى بۆشایی یاسایی و لەچەند رۆژى داهاتووشدا لیژنەیەکى ئامادەکاریی بۆ کۆنگرەى نیشتیمانى پێکدەهێنن.
شەرع دەڵێت، دوێنێ بەرپرسیارێتیی وڵاتم وەرگرت، ئەوەش دوای راوێژکردن لەگەڵ یاساناسان. باسی لەوەش کردووە، کە "حکومەتێکی فرەڕەنگ پێکدەهێنن و کەس پەراوێز ناخرێت".
شەوی 29ی کانوونی دووەمی حەسەن عەبدولغەنی وتەبێژی ئیدارەی کاتی، ڕایگەیاند "ئەحمەد شەرع لە قۆناغی ڕاگوزەردا پۆستی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی وەرگرتووە و ئەرکەکانی سەرۆکایەتی کۆماری عەرەبی سوریا جێبەجێ دەکات و نوێنەرایەتی دەکات لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا".