دواین هەواڵ

جیهان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

بزوتنەوەی حەماس بارمتەیەكی تری ئیسرائیلی ئازاد

هەرێم نیوز 

بزووتنەوەی حـ.ـەمـ.ـاس بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بارمتەیەکی دیکەی ئیسرائیلی ئازاد کرد و بڕیارو هەر ئەمڕۆ دوو بارمتەی تر ئازاد دەكات، لەبەرامبەر ئەو بارمتەیە ئیسرائیلیش (50) سزادراوی فەلەستینی ئازاد دەكات. کە "(30) كەسیان بە حوكمی هەتاهەتایی و كوشتنی ئیسرائیلی سزادراون". 

پێگەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" بڵاویكردەوە، ئاگام بیرگر، دوای ئەوەی (482) رۆژ لای بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی بە بارمەتەگیرابوو، بەیانی ئەمڕۆ ئازادكراو گەیشتووەتەوە ئیسرائیل.

بیرگر، پێش رادەستكردنی بە خاچی سوری نێودەوڵەتی، لەسەر تەختەی سەكۆیەك لە ناوچەی جەبالیا لە باكوری كەرتی غەززە دەركەوت ، كە بە چەكدارانی بزوتنەوەی حەماس دەورە درابوو.

لای خۆیەوە، سوپای ئسیرائیل بڵاویكردەوە، ئاگام بیرگر كە سەربازی سوپای ئیسرائیلە، یەكێك بووە لە بارمتەكان و  لەسنور پەڕیوەتەوەو گەیشتووەتەوە ئیسرائیل. 

هەر لەو چوارچێوەیەدا، كەناڵی "سكای نیوز" لە زاری سەرچاوەیەك لە بزوتنەوەی حەماس بڵاویكردەوە: لیستی بارمتەكانیان رادەستی نێوەندیگرەكان كردووە، ئەوانەی بڕیارە ئەمڕۆ ئازادبكرێن، وتوشیەتی: ئەمڕۆ (ئەربیل یەهود و ئاگام بیرگرو گادی موزیس) ئازاد دەكرێن.

بڕیار لە بەرامبەر ئازادكردنی ئاگام بیرگر، ئیسرائیل (30) دیلی فەلەستینی ئازادبكات كە حوكمی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوەو تۆمەتباركراون بە كوشتنی ئیسرائیلی، (20) دیلی تریش ئازادبكرێن كە بە حوكمی جیاواز سزادراون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی پێشوو، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، دوێنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، چوار بارمتەی ئیسرائیلی لەلایەن گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکە ئازاد کران، لە بەرانبەردا ئیسرائیل 200 زیندانیکراوی فەڵەستینی ئازاد کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP