هەرێم نیوز
جێگری سوپا سالاری پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکارییەکانی ئەمەریکا لە ڕووی مادی و لۆجستی و چەک و پێداویستیەکانی سەربازی بۆ هیزەکانی پێشمەرگە بەردەوامن.
لیوا هۆشمەند ڕەشید، جێگری سوپا سالاری پێشمەرگە بۆ ئیدارە و میرە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هاوکارییەکانی ئەمەریکا لە ڕووی مادی و لۆجستی و چەک و پێداویستیەکانی سەربازی بۆ هیزەکانی پێشمەرگە بەردەوامن و بەپێ ئەو خشتەیەی دانراوە هاوکارییەکان دەگەنە دەستمان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "هۆی کەمبوونەوەی هاوکارییە ماددیەکە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە مانگانە ژمارەی ئەو پێشمەرگانە زیاد دەکات کە هاوکارییەکە دەیانگرێتەوە."
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی 25 1ی 2025 بە پێی بڕیارێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرجەم ئەو هاوکارییە دەرەکییانەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشکەشی وڵاتانی دەکردن، ڕاگیران، جگە لە هاوکارییەکانی ئیسرائیل و میسر.