هەرێم نیوز
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، لە کاتەکانی ئەمشەوەوە بۆ 20 ی مانگ و سبەی بەتایبەتی شەپۆلێکی باران و بەفر و کڕێوە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە کاتەکانی ئەمشەوەوە بۆ 20 ی مانگ و سبەی بەتایبەتی شەپۆلێکی باران و بەفر و کڕێوە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە، کە سەرچاوەی سەرەکی دەریای خەزەرە.
دووپاتیکردەوە، کەشێکی سارد تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەی بەرچاو و بەڕێژەی 5 تا 6 پلە دادەبەزێت، هاوکات، شەپۆلەکە بەگشتی لاواز تا مامناوەندە ڕێژەی باران و بەفرەکەش بەپێی ناوچە دەگۆڕێت.
جەختی لەوەشکردەوە، شەپۆلەکە لە بەشێک ناوچە لاواز و لە بەشێک ناوچەش مامناوەند دەبێت، باران لە یەک ملیمەتر کەمترەوە تا سەروی 10 ملیمەتر دەبێت، بەفریش لە یەک سانتیمەترەوە تا 10 سانتیمەترە لەهەندێک شوێن زیاتر دەبێت.
لەبارەی ئەو شارانەی ئەگەری بەفربارین دەیگرێتەوە ئاشکرایکرد، حاجی ئۆمەران و دەوروبەری و پێنجوێن و بەرزایەکانی سلێمانی و هەورامان تەوێڵە و بیارە و شارباژێر و زینی وەرتێ و دۆڵی شاورێ و کانی ماسی و مەسیف و ئامێدی و سۆران و گوڵان و تەواوی ناوچە شاخاویه کان ئەگەری بەفربارینی هەیە.