هەرێم نیوز
هەسەدە ڕایگەیاند، “لە بەرخۆدانی هێزەكانمان بەرامبەر هێرشێكی گرووپەکانی سەر بە تورکیا دەیان چەتە كوژراون”.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 19-1-2025، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەبارەی ئەنجامدانی چالاکییەک لە دژی گرووپەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە باشووری منبج ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: “لە بەرخۆدانی هێزەكانمان بەرامبەر هێرشێكی گرووپە چەتەكانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە پاڵپشتی فڕۆكەی جەنگیی و بێفڕۆكەوان، دەیان چەتە كوژراون و ژمارەیەك كەرەستەی سەربازیی كە تانكیشی تێدایە لەناوبراون”.
هەروەها هەسەدە ئاشکرای کرد: “چالاکییەکە لە بەرەی باشووری منبج و دەوروبەری بەنداوی تشرین بووە”.
وتیشی: “لە كاتەكانی داهاتوودا زانیاری زیاتر و دیمەن بڵاو دەكەینەوە”.