دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری بەرگری سوریا: بوونی هێزێكی كوردی لەناو وەزارەتی بەرگری سوریا رەتدەكەینەوە

هەرێم نیوز

وەزیری بەرگری سوریا رایگەیاند، بوونی هێزێكی كوردی لەناو وەزارەتی بەرگری سوریا رەتدەكەینەوە، دەشڵێت، "هەسەدە لە پرسی تێكەڵكردنی هێزەكانیدا دەستی دەستی دەكات و بەگوێرەی رێوشوێنی سەربازی هێزەكان دابەشدەكرێن"

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، مرهف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری ئیدارەی نوێی سوریا دەڵێت: كارێكی دروست نیە چەكدارە كوردەكان كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی پشتیوانی دەكرێن و لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریان، خاوەن گروپێكی تایبەت بەخۆیان بن لەناو هێزە چەكدارەكانی سوریا.

ئەوەش هاتووە، ئەبو قەسرە، ئەمڕۆ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەر، وتویەتی: فەرماندەی ئەو گروپە كوردییە چەكدارەی ناسراوە بە هێزەكانی سوریای دیموكرات، دەستی دەستی دەكات لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو پرسە.

بە گوێرەی ئاژانسەکە، ئەبو قەسرە، ئەو پێشنیازەی رەتكردەوەو وتی: ئەوان دەچنە ناو وەزارەتی بەرگری بەپێی ریزبەندی لەسەرەوە بۆ خوارەوەی وەزارەتی بەرگری و، بەگوێرەی رێوشوێنی سەربازی دابەشدەكرێن، كێشەمان نیە لەوەدا، بەڵام وەك یەكەو گروپێكی سەربازی بن لەناو وەزارەتی بەرگری، ئەوە دروست نیە.

وەزیری بەگری سوریا وتوشیەتی، ئەو چاوی بە سەركردەكانی سوریای دیموكرات كەتووە،  تۆمەتباریشیكردون بەوەی دەستی دەستی دەكەن لە پرسی تێكەڵكردنیان، ئەو پرسەشی وەك هەر گروپێكی چەكداری تر بە مافی دەوڵەتی سوریا ناوبردووە.
قسەكانی وەزیری بەرگری سوریا لەكاتێكدایە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عەرەبیە، كە ئەمشەو كاتژمێر (8) پەخشدەكرێت، جەختیكرد لەوەی، چەك دانانێن و هێزەكانیشیان هەڵناوەشێننەوە، جگە لە دانوستانیش هەر رێگایەك لە پرسی تێكەڵكردنی هێزەكان بگیرێتەبەر كێشەی گەورە لە سوریا دەخولقێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP