دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی: چەك دانانێین و هێزەكانمان هەڵناوەشێنینەوە

هەرێم نیوز

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، ئامادە نین چەک رادەست بکەن یانیش هێزەکەیان هەڵبووەشێننەوە، بەڵام دەکرێت گفتوگۆ لەبارەی تێکەڵبوونیان لەگەڵ پێکهاتەی نوێی سوپای سووریا بکەن.  
بەشێك لە چاوپێكەوتنی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لەگەڵ كەناڵی (العربیة): هێزەكانمان چەكەكانی رادەستناكات و خۆشی هەڵناوەشێنێتەوە، بەڵام دەیەوێت تێكەڵ بە سوپای سوریای ئایندە بێت.

ئاماژەی بەوەشدا، هەر رێگایەك جگە لە دانوستان لە پرسی تێكەڵكردنی هێزەكان لە وەزارەتی بەرگری بگیرێتەبەر، دەبێتە هۆی خولقاندنی كێشەی گەورە.
بانگهێشتی كۆبونەوەی تێكەڵكردنی گروپە چەكدارەكان نەكراوین لە وەزارەتی بەرگری.

وتیشی ئەنجامی كۆبونەوەكەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ گروپە چەكدارەكان پەیوەندی بە هێزەكانی سوریا دیموكراتەوە نیە، چونكە ئەوان بەشێك نەبوون لێی.
پێشنیازی پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەشمان كردووە بۆ دیراسەكردنی بابەتی تێكەڵكردنی هێزەكان، دژی بیرۆكەی بوونی دوو سوپاین لە سوریا.

سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هەسەدە و حکومەتی نوێ رایگەیاند: پەیوەندیمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی ئیدارەی نوێی سوریا كردار دیاری دەكات نەك گوفتار.

جەنراڵ مەزڵوم جەختیشی کردەوە، نە بەئاشكراو نەبە نهێنی پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران نیەو فرۆكەی بێفرۆكەوانی پێنەداوین، ئەو هەواڵانە دورن لەڕاستیەوەو پێویستمان بە فرۆكەی ئێران نیە، بەتوانای خۆرسكی خۆمان فرۆكەی بێفرۆكەوان بەرهەمدەهێنین و توانای بەردەوانەوەی درۆنە پێشكەوتووەكانی توركیامان هەیە.

ئەمریکا لانیکەم دوو هەزار سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا هەیە و هەسەدەش هاوبەشی سەرەکی ئەمریکایە لە سووریا بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش. 

30ـی کانوونی یەکەمی پار شاندێکی هەسەدە بۆ یەکەمجار لەگەڵ ئەحمەد شەرع لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کۆبووەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP