دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 3 هەفتە

سەرۆکایەتیی هەرێم: پێشوازی لە ئاگربەستی غەززە دەکەین

هەرێم نیوز 

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئاگربەستی غەززە دەکات و داوا لە لایەنەکان دەکات پابەند بن بە دیالۆگ و کارکردن بۆ سەقامگیری.

پێنجشەممە، 16-01-2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنداروێکی لەبارەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززەی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بڵاو کردەوە. 

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئاگربەستەکە دەکات و هیوا دەخوازێت ببێتە هەنگاوێک بەرەو ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا. 

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردووەتەوە "کۆتاییهێنان بە توندوتیژی تاکە ڕێگەیە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان.  داواش لە هەموو لایەنەکان دەکەین پابەند بن بە دیالۆگ و کارکردن بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن."

ئێوارەی چوارشەممە، 15-01-2025، بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بە نێوەندگیریی قەتەر، ئەمەریکا و میسر، ئاگربەستیان ڕاگەیاند و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە، 19-01-2025،بچێتە واری جێبەجێکردنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP