هەرێم نیوز
ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی کوژرانی هاوڵاتیەک ناسراو بە شوان مامەی ڕاگەیاند.
کەمێک پێش ئێستا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار(ع ، ح ،ع) مان دەستگیر کرد، کە هەڵساوە بە کوشتنی هاوڵاتی (شوان صادق کارسول) ناسراو بە (شوان مامە).
ئاشکراشیکرد، لە لێکۆڵینەوەی سەرەتای دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
ئێوارهی ئهمڕۆ كهسێك بهناوی شوان مامه، له گوندی مورتكه كوژرا.