هەرێم نیوز
نەخۆشخانەی هیوا، سەرەڕای پشووی فەرمی دامودەزگاکانی حکومەت بەڵام کارمەندیانیان بەردەوامن لە کارکردن و نوێترینی ئاماری ئەمڕۆیان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29-12-2024، د. یاد نەقشبەندی، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “بە پێویستی دەزانم سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی سەرجەم پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکەمان بکەم هەمیشە خەمخۆرو پاڵپشت بوونە بۆ چارەسەری نەخۆشانمان”.
ئاشکراشیکرد: “سەرەڕای هەموو ئەو گرفتە داراییانەی کە هەیە و لە ئێستادا پشووی فەرمیە لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم کوردستان بەڵام نەخۆشخانەی هیوا بریاری دابوو کە (29/30/12/2024) بکاتە دەوامی فەرمی بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەت بە تووشبوانی شێرپەنجە بگەیەنێت . ئێمە هێشتا توانیومانە خزمەت گوزاریەکان لە ئاستێکی باڵادا پێشکەش بە تووشبوانی شێرپەنجە بکەین و گرفتە دارایەکان نەبوونەتە هۆی لاواز بونی خزمەت گوزاریەکانمان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە”ئامارەكانی ئەمرۆی نەخۆشخانەی هیوا بەروار(29/12/2024)
🔺21نەخۆشی تازە تۆمار کراون
🔺1200 نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەی هیوایان كردوە
🔺2300 پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر بۆ نەخۆش ئەنجام دراوە
🔺740نەخۆش سەردانی دەرمانخانەیان کردوە دەرمانیان وەرگرتوە
🔺83 نەخۆش پشكنینی تیشك و سۆنەر و ئیكۆیان بۆ کراوە
🔺150 نەخۆش چارەسەری کیمیاییان وەرگرتوە 52 نەخۆش چارەسەری ڕۆژانەیان وەرگرتوە
🔺75 نەخۆش لە بەشی فریا کەوتنی خێرا داغڵ بون
🔺73 نەخۆش لە قاوشە جیا جیاکانی نەخۆشخانە داغڵ کراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە
🔺10 نەخۆش پشکنینی مۆخی ئێسک
🔺لەسەنتەری چاندنی مۆخی ئێسک 5نەخۆش سەردانی کردوە لەهەمان کاتدا 15نەخۆش چارەسەری ددانیان بۆ ئەنجام دراوە.