هەرێم نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد، 15 هه‌زار ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی سه‌ر به وه‌زاره‌تەکەیان به تێوه‌گلانیان له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباركراون و زیاتر له سێ هه‌زاریان له كاره‌كانیان ده‌ركراون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ـی 12ی 2024، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، تیایدا هاتووە، "له ساڵی 2024ـدا 14 هه‌زار و 797 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند به تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له گه‌نده‌ڵی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه، حه‌وت هه‌زار و 164 كه‌سیان له لایه‌ن دادگاوه سزادراون".
لای خۆیەوە، عه‌مید میقداد میری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دەڵێت، به‌هۆی گه‌نده‌ڵییانه‌وه، هه‌زار و 157 ئه‌فسه‌ر و دوو هه‌زار و 103 كارمه‌ند له كاره‌كانیان ده‌ركراون و 190 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی دیكه خانه‌نشینكراون.
به‌پێی وته‌ی میری، ئه‌مساڵ 662 باندی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه كه 57ـیان تۆڕی نێوده‌وڵه‌تی بوون و 144 بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و 587 بازرگان‌یش به زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی سزادراون.
له ئامارێكی دیكه‌دا كه دوێنێ شه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری مادده‌ی هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره ئه‌قڵییه‌كان له عێراق ڕایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ساڵی 2024ـه‌وه تا ڕۆژی شه‌ممه 28ـی كانونی یه‌كه‌می 2024، 14 هه‌زار و 438 كه‌سی عێراقی و بیانی به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له كه‌یسه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون.
ئاشكراشیكرد كه له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر شه‌ش تۆن و 183 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ری ئه‌قڵیدا و 11 بازرگان كوژراون و 33ـی دیكه برینداركراون، سێ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانیش له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستگیركردنی بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ردا كوژراون و 31ـی دیكه‌یان برینداربوون.