دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/12/2024

فڕۆکەخانەی هەولێر: لە ساڵی نوێدا گەشتەکانمان زیاتر دەکەین

هەرێم نیوز 

بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ڕایگەیاند، ئەمساڵ گەشتەکان و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان زۆر باش بوو و دەشڵێت، ھەوڵدەدەین ساڵی داھاتوو ھەم پەیوەندییەکان و ھەم ژمارەی گەشتەکانیش زیاتر بکەین. 

ئەحمەد ھۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەمساڵ بۆ ئێمە وەکو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، ساڵێکی باش بوو لە ڕووی گەشتی ئاسمانی و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان بۆ زیادکردنی گەشتەکانمان، بڕیاریشە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئامارێکی فەرمیی رابگەیەنین، کە ئەمساڵ چەند گەشتمان ھەبووە و کارەکانمان بە گشتی چۆن بوون.

وتیشی، "ئێمە وەکو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، پەیوەندیمان لە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکانەوە لەگەڵ وڵاتان زۆر باشە و ھەوڵی بەردەوامیش دەدەین، بۆ ئەوەی لە ساڵی تازەدا گەشتەکانمان زیاتر بێت لەگەڵ وڵاتاندا، چونکە ئێمە ھیچ کێشەیەکمان لە گەشتە ئاسمانییەکاندا نییە و رۆژانەش کە ئێستا لە وەرزی زستانداین، ٦٥ گەشتی ئاسمانیمان لەگەڵ وڵاتان ھەیە، بەڵام لە وەرزی ھاویندا بەھۆی ئەوەی وەرزی گەشتکردنە، گەشتەکان زیاتر دەبن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP