دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/12/2024

لێدوانێکی شاندەکەی دەم پارتی سەبارەت بە سەردانیکردنیان بۆ ئیمڕاڵی

هەرێم نیوز

پێشنیوەڕۆی  رۆژی شەممە،  شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە زیندانی ئیمرالی کۆبوونەوە. 

لەبارەی ئەنجامی دیدارەکە، دەم پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا  باسی لەوە کردووە "ئۆجەلان لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، ئامادەم پشتیوانی لە بانگەوازەکەی ئەردۆغان و باخچەلی بۆ گفتوگۆ بکەم."

پارتى دەم لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، عەبدوڵا ئۆجەلان تەندروستى باش بووە و هەڵسەنگاندنەکانی بۆ چارەسەری کێشەی کورد زۆر گرنگ بوون.

روونیشکراوەتەوە، "هەڵسەنگاندنەکانی ئۆجەلان بۆ چارەسەری کێشەی کورد زۆر گرنگ بوون، لەگەڵیدا باسی دۆخی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان کرد".

هەر بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، عەبدوڵا ئۆجەلان گوتوویەتی بەهێزکردنەوەی برایەتیی کورد و تورک بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP