هەرێم نیوز
هێزەکانی سوریای دیموکرات،رەتیدەکەنەوە و پەیوەندیان بە تەقینەوەکەی منبجەوە هەبێت،داوا لەدانیشتوانی منبج دەکەین هاوکارمان بن لەدۆزینەوەی بکەرانی ئەو کارە.
ئەنجوومەنی سەربازیی منبج-ی سەر بە هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، سەرکۆنەی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی دوێنێ شەوی منبج دەکەین،هەر تێوەگلانێکی هێزەکانمان لە هێرشەکە دا رەتدەکەینەوە
لەهەمان کاتدا،هەسەدە داواش لە دانیشتووانی منبج دەکات هاوکاریان بن لە دۆزینەوەی بکەرە راستەقینەکانی تەقینەوەکە "لە ریزەکانی بەکرێگیراوانی تورکیا کە کردەوە تاوانکارییەکانیان وەکو کوشتن، تاڵانکردن و تۆقاندنی خەڵکی لە زیادبووندایە."
شهوی ڕابردو ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەردەم مزگەوتی گەورە لە نزیک ئەلسارایە لە ناوەڕاستی شاری مەنبەج لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب تهقییهوه، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانە مرۆییهكان بەدەستنهگهیشتوه.
24ی ئهم مانگهش دوای تەقینەوەی بۆمبێك لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لەسەر شەقامی ئەلتەجنید لە شاری مهنبج لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب دو کەس گیانیان لهدهستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربون.