هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی دادیی توركیا وه‌ڵامی ئه‌رێنی داواكارییه‌كی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان بۆ بینینی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌داته‌وه.
ئەمرۆ هه‌ینی، ئاژانسی هه‌واڵی میسۆپۆتامیا (MA) بڵاوی كرده‌وه، وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی دادیی توركیا به ئه‌رێنی وه‌ڵامی داواكارییه‌كی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)ـی بۆ بینینی عه‌بدوڵڵا، ئۆجه‌لان، سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ـی له گرتووخانه‌ی ئیمرالی داوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "بەگوێرەی کەشوهەوا، چاوەڕواندەکرێت سبەی شه‌ممه یان 28 ی 12ی 2024 پەرلەمانتارانی ده‌م پارتی سڕی سوره‌یا ئۆندەر و پەروین بوڵدان بەرەو ئیمڕاڵی بەڕێبکەون و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری پەکەکە کۆببنەوە.
رۆژی 10ی ئه‌م مانگه، یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا یەڵماز ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند، داواكه‌ی دەم پارتی بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان لەژێر تاوتوێدایە بەبێ ئەوەی وردەکارییەکەی بخاتەڕو، به‌ڵام وتی، "پڕۆسە بەردەوامە، کاردەکەین بۆ دیاریکردنی ڕۆژێکی گونجاو".