دواین هەواڵ

کوردستان‌

 26/12/2024

لە هەولێر سبەی چەند ڕێگایەک دادەخرێت

هەرێم نیوز

بەیانی ڕۆژی هەینی بەهۆی ئەنجامدانی ماراسۆن لە چواردەوری پارکی (سامی عەبدولڕەحمان) 
لە کاتژمێر  7:00 بەیانی تا 1:00 دوانیوەڕۆ ئەو شەقامە سەرەکیانەی هەولێر دادەخرێن:


١- شەقامى 60 م بەرامبەر پەرلەمان تاكو ڕێگای موسڵ.

٢-  سێ ڕيانى دارايی تا کۆتایی شورەی پارک.

٣-شەقامى 40 م ڕێگای موسڵ تاكو چوار ڕيانى فيدڕال بەرامبەر هوڵى مامۆستا سەعد.

٤- شەقامى زاگرۆس تا شەقامی 60 م.

هاتووچۆى هەولێر دەڵێت هاتووچۆ لە ڕێڕەوی دەرەوەی ئەو شەقامانە ئاساییە و لەو ماوەیەدا شۆفێرانن دەتوانن شەقامی جێگەرەوە بەکاربهێنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP