هەرێم نیوز
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی دەڵێت، له ساڵی نوێوە هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له وه‌رگرتنی پارچه زه‌وی و نزیكه‌ی 400 هه‌زار فۆرم گه‌ڕاوه‌ته‌وه وه‌زاره‌ت.
سه‌ربه‌ست مه‌ولوود، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به میدیای فەرمی پارتی ڕاگه‌یاندووە، "دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕێكاره‌كانی گرته‌به‌ر بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زه‌وی و له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له نێوان 350 هه‌تا 400 هه‌زار فۆرم گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت، به‌ڵام به‌شێكی فه‌رمانبه‌ران یان پێشتر سوودمه‌ندبوونه یانیش ساڵی خزمه‌تیان نه‌گه‌یشتووته هه‌شت ساڵ، له‌به‌ر ئه‌وه پێشبینی ده‌كه‌ین دوای وردبینی 250 تا 300 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر سوودمه‌ندبن له وه‌رگرتنی زه‌وی".
دەشڵێت، "نیوه‌ی فۆرمه‌كان وردبینیان بۆكراوه و دوای دابه‌شكردنی قۆناغی دووه‌می زه‌ویه‌كان ته‌نیا نیوه ده‌مێنن، به‌پێی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت بۆ دابه‌شکردنی زه‌وی، هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له وه‌رگرتنی پارچه زه‌وی.
سه‌ربه‌ست مه‌ولود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "كارتی زانیاری كراوه‌ته پێوه‌ر بۆ دیاریكردنی شوێنی زه‌ویه‌كان، واته هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كارتی زانیاری له چ ناوچه‌یه‌كه له‌وێ سوودمه‌ند ده‌بێت له وه‌رگرتنی زه‌وی و ئێمه شوێن بۆ هیچ فه‌رمانبه‌رێك دیاری ناكه‌ین ئه‌وه‌ی حوكم به شوێنی زه‌وی ده‌كات كارتی زانیاری فه‌رمانبه‌ره.