هەرێم نیوز
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به رووداوی تێكشكانی فڕۆكه‌كه‌ی ئازه‌ربایجان زۆر خه‌مبار بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25-12-2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پلاتفۆڕمی ئێكس په‌یامێكی له‌باره‌ی تێكشكانی فڕۆكه ئازه‌ربایجانییه‌كه له وڵاتی كازاخستان بڵاوكرده‌وه: "زۆر خه‌مباربووم به رووداوی تراجیدیی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ئازه‌رباجیان له كازاغستان، هاوخه‌مم و نزا بۆ ئه‌وانه ده‌كه‌م كه به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌وه كاریگه‌ر بوون".
ئەوەشی خستەڕوو: "هه‌رێمی كوردستان له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوشانی ئازه‌ربایجان ده‌وه‌ستێت"
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی ئازه‌ربایجان له نزیك شاری ئاكتاوی كازاخستان به 67 سه‌رنشینه‌وه كه‌وته‌خواره‌وه، كه تاوه‌كو ئێستا گیان له‌ده‌ستدانی 38 كه‌سیان پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.