دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

“فێڵی لێكردووەو بە بڕی 20 هەزار دۆلار پۆشاكی بۆ هێناوەو دواتر پارەكەی نەداوەتێ”

هەرێم نیوز
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی فێڵی لە کەسێک کردبوو بە بڕی 20 هەزار دۆلار پۆشاكی بۆ هێناوەو دواتر پارەكەی نەدابۆیە دەستگیرکرا.

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لەسەرسكاڵای هاوڵاتییەك و لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە فێڵی لە سكاڵاكار كردبوو .

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی دەربەندیخان سكاڵای تۆماركرد كە كەسێك فێڵی لێكردووەو بە بڕی 20 هەزار دۆلار پۆشاكی بۆ هێناوەو دواتر پارەكەی نەیاوە پێی و هەڵاتووە.

باسی لەوەشکرد، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چەند پارچە چەكێكدا.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار ( د، س، ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP