هەرێم نیوز
هێزەكانی سوریای دیموكرات ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ چوونە ناو سوپای سوریای نوێ.
فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند: ئامادەین بۆ هەر جەنگێك باجەكەی هەرچەندێك بێت، ئامادەشین بۆ بژاردەی دیپلۆماسی، 20 رۆژە روبەڕوی گروپەكانی هاوپەیمانی توركیا بوینەتەوە.
ئامادەیی هێزەكانی سوریای دیمەكراتیشی پیشاندا بۆ چوونە ناو سوپای نوێ سوریاو وتی: ئەو پرسە پێویستە بە گفتوگۆیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: توركیا هەوڵی قۆستنەوەی دەرفەتی بوونی بۆشایی دەسەڵات دەدات لە دیمەشق، بۆ باڵكێشان بەسەر خاكی سوریادا، ئەوەش سیاسەتێكی داگیركەرانەیەو ناكرێت چاوپۆشی لێبكرێت.