دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەبوبەکر کاروانی: داوای لێبوردن ناکەم

هەرێم نیوز
ئەبوبەکر کاروانی ڕایدەگەیەنێت: مەرج دانان بۆ بەشداریکردنی من و کاک ئەبوبەکر هەڵەدنی لە کۆنگرە بەوەی داوای لێبووردن بکەین، بەوپەڕی قەناعەتەوە رایدەگەیێنم کە داواکردنی داوای لێبووردن رەت دەکەمەوە و بەشداری لە کۆنگرەدا ناکەم.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئەبوبەکر کاروانی:
داوای لێبووردنی قووربانی رەتدەکەمەوەو بەشداری کۆنگرە ناکەم

سەبارەت بەبریارەکەی ئەمرۆی سەرکردایەتی یەکگرتوو دەربارەی ئەو شەش ئەندامەی لەکۆنگرە بێبەشکرابوون و مەرجدارکردنی بەشداریکردنی براتان و کاك هەڵەدنی بەداوای لێبووردن کردن، بەشەکەی خۆم بەوپەری قەناعەتەوە ڕایدەگەیەنم کەداواکردنی لێبوردن لەقوربانی رەتدەکەمەوەو بەشداری لە کۆنگرەدا ناکەم وهیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. ئەگەر بڕیاریش بێت داوای لێبوردنێك لەم چوارچێوەدا لەگۆڕێدا بێت، دەبێت ئەوکەسانە داوای لێبووردن لەڕێکخستنەکان وحیزبەکەیان وئێمەش بکەن، لەپشت پێشێلکردنی پەیرەوی ناوخۆو دەرکردنی بریارە ناپەیرەویی وهەڵەکەوە بوون.

نەك ئێمەمانان کەدوای ئەوەی هەموو دەرگاکانیان لێداخستین و ناوی بێبەشکراوەکان لەکۆنگرە بڵاوبۆوەو بوو بە پرسیێکی ڕایگشتی، ناچاربووین روونکردنەوە بدەین وحەقیقەتی ئەوەی روویداوە بخەینە روو.

من لێرەشەوە وە سووپاس وپێزانینی زۆری خۆم بۆ هەموو ئەو بەڕێزانە دەردەبرم لە ناوخۆو دەرەوەی یەکگرتوو ، پەیوەندیان پێوە کردین وهاوسۆزیان لەگەڵ دەربرین و فشارو رەخنەکانیان بوون بەهۆی ئەوەی سەرکردایەتی یەکگرتوو ئەگەر سەبارەت بە ئێمە بە نیوە ناچڵیش بێت، بەشێ لەهەڵەکە راستبکەنەوە.

دەبێت پەندی ئەوەشی لێوەربگرن لەداهاتوودا بوێرانەترو لێپرسراوانەتر هەرلەسەرەتاوە ڕێ لەم جۆرە هەڵەو ناهەقیانە بگرن و بۆکەسی یەکەم یاخوود چەند کەسێکی کەم ودیاریکراو بەجێیان نەهێڵن، سەری هەموو لایەك بەرز وکوردستان وگەلەکەی بەئامانجگەیشتوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP