دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24/12/2024

سبەی کەشوهەوا تەمومژ دەبێت

هەرێم نیوز
سبەی چوارشەممە لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق تەمومژ بێت.

دەستەی كەشناسی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، پێشبینی دەكرێت بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە لە ناوچەكانی سنووری هەولێر و سلێمانی و پارێزگاكانی ناوەڕاستی عێراق، كەشوهەوا تەمومژ بێت.

هەروەها پێشبینی كراوە، دووسبەی پێنجشەممە شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی رۆژئاوای عێراق بگرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP