دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

یەکگرتوو بڕیاریدا لەبارەی ئه‌و شه‌ش ئەندامەی ڕێگەیان پێنادرێت به‌شدارى كۆنگره‌ بكه‌ن

هەرێم نیوز
ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوو كۆبووەوە و بڕیاریدا لەبارەی ئه‌و شه‌ش ئەندامەی كه‌ بۆیان نابێت به‌شدارى كۆنگره‌ى نۆیه‌مى یه‌كگرتوو بكه‌ن.

 ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا 24/12/2024 له‌ ته‌وه‌ره‌یه‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵوه‌سته‌ى كرد له‌سه‌ر بڕیارى به‌شدارینه‌كردنی ئه‌ندامێتى ئه‌و شه‌ش به‌ڕێزه‌ى كه‌ بۆیان نابێت به‌شدارى كۆنگره‌ى نۆیه‌مى یه‌كگرتوو بكه‌ن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بڕیاریدا به‌ راگرتنى كاركردن به‌و بڕیاره‌و داوایكرد لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆنگره‌، پێداچوونه‌ بكات به‌ مه‌رجه‌كانى ئه‌ندامێتى ئه‌و به‌ڕێزانه‌دا بكات و كارئاسانى بكات بۆ به‌شداربووان له‌ كۆنگره‌ى نۆیه‌مى یه‌كگرتوو، له‌ رۆژانى 27 و 28ى ئه‌م مانگه‌دا.

باسی لەوەشکرد، داوا له‌ دوو له‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ندێ لێدوانى نه‌خوازراویان داوه‌ بۆ میدیاكان، داواى لێبوردن له‌سه‌ركردایه‌تى و رێكخستنه‌كانى یه‌كگرتوو بكه‌ن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP