هەرێم نیوز
پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ژنێک دەستگیرکرا کە هەڵساو بە ئەنجامدانی سیحر و جادوو و فاڵگرتنەوە و چەندین کاری تری نەشیاوی ئەنجام داووە و بە سەدان کەسی هەڵخەڵەتاندووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 24-12-2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکی ئافرەتی بە ناوی (ک. ا. م) لەدایکبووی (1987) دەستگیر کرد، کە هەڵساو بە ئەنجامدانی سیحر و جادوو و فاڵگرتنەوە و چەندین کاری تری نەشیاوی ئەنجام داووە و بە سەدان کەسی هەڵخەڵەتاندووە.
باسی لەوەشکرد، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە دانیشتووی شاری هەولێرە، لەپێناو بەرژەوەندیی ماددی ئەو کارانەی کردووە، بەبێ گوێدانە لایەنی کۆمەڵایەتی و تێکدانی شیرازەی خێزان، کە پارەکانیشی زیاتر لە ڕێگای کارتی بانکییەوە وەرگرتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم کارانە لە ڕووی یاساییەوە قەدەغەکراون و هەر کەسێک کاری لەم شێوەیە ئەنجام بدات، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە، بۆیە داواکارین هاووڵاتیانی خۆشەویست خۆیان لەو جۆرە کارانە بەدوور بگرن.