هەرێم نیوز
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە شارۆچكەی مەخموور روویدا.
ئەمڕۆ سێشەممە 24-12-2024، دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک كاتژمێر 4:40ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە باكوری رۆژئاوای شارۆچكەی مەخموور روویداوە.
باسی لەوەشکرد، هێزی بوومەلەرزەكە 4 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و لە قوڵایی 1 كیلۆمەتر لەژێر زەوییەوە دروستبووە.
بەشی زۆری خەڵكی شارۆچكەی مەخموور هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.