دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

هـ.ـەسە.دە هێرشی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی سەرێکانی و گرێ سپی دەستپێکرد

هەرێم نیوز
پاش ئەوەی درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە چەندین چالاکیان ئەنجامدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆش هێرشێکیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی سەرێکانی‌ و گرێ سپی دەستپێکرد.

میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویانکردەوە" هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە لە باشوری ڕۆهەڵاتی سەرێکانی لە ناوچەی تەلتەمرەوە هەڵمەتێکیان دەستیپێکردووە و شەڕڤانان توانیویانە چەند گوندێکی تەلتەمر کۆنترۆڵ بکەن".

راشیانگەیاند، هێزەکانی هەسەدە لەعەین عیساوە بەرەو گرێ سپی لە پێشڕەویدان و هێرشێکیان دەستپێکردووە لە دژی چەکدارانی تورکیا و توانیویانە چەند گوندێک کۆنترۆڵ بکەن

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردووش هێزەکانی هەسەدە لە ئەبو قەلقەلی باشووری مەنبەج تانکێکی چەکدارانیان تێکشکاند و ئازادکردنەوەی ژمارەیەک گوندیان ڕاگەیاند.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP