دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنەکەسە: دەمانەوێت کورد بەیەک دەنگ بڕۆینە دیمەشق

هەرێم نیوز
وتەبێژی ئەنەکەسە ڕایگەیاند، مەبەستمانە کورد بە یەک شاند و یەک دەنگ بڕۆنە دیمەشق.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، فەیسەل یوسف، وتەبێژی ئەنەکەسە لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند، کۆبوونەوەی ئه‌مرۆی نێوان ئەنەکەسە و هەسەدە بەئاماده‌بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ئەرێنی بەڕێوەچوو.

ئەوەشی خستەڕوو، مەبەستمانە کورد بە یەک شاند و یەک دەنگ بڕۆنە دیمەشق و کار بکەن بۆ ئەوەی کورد لە ئایندەی سووریادا ڕۆڵی هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆبوونەوەکەدا باسمان لەوە کرد، لەداهاتوودا هەردوولا گفتوگۆ لەسەر بابەتی پەکەکەو هەستیاریی تورکیا لەبەرامبەر رۆژئاوای کوردستان بکەن و میکانیزمێک بۆ ڕەواندنەوەی هەڕەشەکان دابنێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP