هەرێم نیوز
هاتووچۆی هەرێم ڕایگەیاند، هەموو ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا هەن دوورن لە ڕاستی.
دەقی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێم:
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان؛
لە هەندێ کەناڵی میدیایی و پلاتفۆرمەکانی سۆسیال میدیا دەنگۆی تۆمارکردن و کۆدکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بڕاوە بەرامبەر بڕێک ڕسومات بڵاو دەکرێتەوە، هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستی.
داوا دەکەین هاووڵاتیان خۆیان دوور بگرن لە کڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە کە مەرجەکانی سەلامەتیان تێدا نیە و دەنگۆی تۆمارکردن و کۆدکردنیان ناڕاستە و پێچەوانەی یاسا و ڕێنمایی بەرکارە.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان