دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەم فەرمانگەیە داوا دەکات سبەی کەس سەردانیان نەکات

هەرێم نیوز
کارتی نیشتمانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی جەردی ساڵانەوە، داوا دەکەین کەس سەردانمان نەکات.

 ئەمڕۆ دووشەممە 23.12.2024 کارتی نیشتمانیی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، بە مەبەستی ئەنجامدانی جەردی ساڵانە، هەڵگرتنی سەرەتاكان، ئەنجامدانی ئاماری ساڵانە و  پاكتاوكردنی كاروباری ژمێریاری، سبەینێ سێشەممە 24.12.2024 دەوام رادەگرن و کەس سەردانیان نەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە بەرێوەبەرایەتییەکە نا، بەڵکو لە سەرجەم فەرمانگەکانیان ئیشوکار و مامەڵەی کارتی نیشتمانی رادەگرن.

باسی لەوەشکرد، بۆیە واباشە کەس سەردانی هیچ فەرمانگەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی نەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP