دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

تۆمەتبارانی ئەو کچەی لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی کوژرا دەستگیرکران

هەرێم نیوز
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباری دۆسیەی ئەو کچەی لە گەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی کوژرا دەستگیرکران. 

 بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس لەڕووداوی کوشتنی کچێک لەگەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ  هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی‌ ڕووداوەكەو كەشف‌و هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ تاوانەكە ئەنجامدراو لێكۆڵینەوەكان بۆ دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستیپێكرد.

جەختی لەوەشکردەوە، دوای‌ گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتباری یەکەم دەستگیربکرێت، لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی هێزەکانی پۆلیس بەردەوامبوو بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری دووەم، سەرەنجام توانرا تۆمەتباری دووەمیش دەستگیربکرێت.

ڕوونیشیکردەوە، لەلێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کچە کوژراوەکە خزمی تۆمەتبارەکانەو بەسەردان سەردانی ماڵی تۆمەتبارانی کردووە، بەڵام دواتر بەندیان کردووەو ئەشکەنجەیان داوە تا گیانی لەدەستداوە.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (م، أ، ک) لەدایكبووی‌ 1989 و (أ، ح، ع) لەدایکبووی1987  کە بەڕەگەزنامە عەرەبن، بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵنەوەكان بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP