هەرێم نیوز
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، لە 25ی 12ی 2024 تاوەکو 5ی 1ی 2025 بەهۆی هاتنی سەری ساڵەوە،. بۆ ماوەی 6 رۆژ پشوی فەرمی لە دامودەزگاکانی ڕاگەیاند.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی چوارشەممە، 25ی 12ی 2024، تا ڕۆژی پێنجشەممە، 2ی 1ی 2025 لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژی یەکشەممە، 5ی 1ی 2025، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.