هەرێم نیوز
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له تۆری كۆمەلایەتی (ئێكس) نوسیویەتی،" له ئێستادا جموجوڵێكی سیاسی له عێراق هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵخلیسكانی بۆ ناو زریان و گه‌رده‌لولی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یان رۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بی، یان رۆژئاوای ئاسیا رزگار بكات".
لەنوسینەكەی زیباری ئەوەشهاتوە"ئێمه له‌گه‌ڵ وریایی و ستراتیژیه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانین و پشتیوانی حكومه‌ته نیشتمانییه‌كه‌مان ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان".
زیباری بەراشكاویش باسی سەرۆكی پێشوی پەرلەمانی عێراق محه‌مه‌د حه‌لبوسی، دەكات و نوسیویەتی :"هه‌ندێك له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی له رووی داراییه‌وه سوودمه‌ندبوون و سه‌ركێشن بۆ نغرۆكردنی وڵات له كێشه و قه‌یراندا له‌سه‌رو، هه‌موویانه‌وه محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان، له‌بری ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانی گشتگیر پێشنیار بكه‌ن بۆ راستكردنه‌وه‌ی كاروانه‌كه".