دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

دووبرا لە تیکتۆک سوکایەتیان بە خەڵک کردووە بەوهۆیەوە دەستگیرکران

هەرێم نیوز
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دووبرا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک سوکایەتی و جنێویان بە خەڵک کردبوو بەوهۆیەوە دەستگیرکران.

 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباری بە ناوەکانی (ز. ئ. ح) و (ھ. ئ.ح) دەستگیر کرد، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تیکتۆک) سوکایەتی و قسەی نەشیاو و جنێویان بە خەڵک دابوو و هەروەها ناوی چەندین هاووڵاتییان زڕاندبوو.
ئاشکراشیکرد، تۆمەتبارانی ناوهاتوو، کە هەردووکیان بران و خەڵکی دەرەوەی شاری هەولێرن، دانیان بە تاوانەکەیاندا نا، بۆیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە درانە دادگا و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

پۆلیسی هەولێر هاووڵاتیانیش دڵنیا دەکاتەوە، هەر کەسێک تاوانی هاوشێوە ئەنجام بدات و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خراپ بەکار بهێنێت، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و ڕادەستی دادگا دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP