دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

هەدەسە دەڵێت؛ بەهۆی بۆردوومانی تورکیا دایکێک و منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا

هەرێم نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، “بەهۆی بۆردوومانی تورکیا بۆ سەر گوندێک لە باشووری کۆبانێ منداڵێکی 12 ساڵان و دایکی شەهید بوون".

 ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ تورکیای داگیرکەر بۆردوومانی گوندی جوعدەی لە باشووری کۆبانێ کرد، بەهۆیەوە منداڵێکی 12 ساڵان و دایکی شەهید بوون".

ئاشکراشیکرد: "تورکیای داگیرکەر و بەکرێگیراوەکانی ماوەی دوو هەفتەیە بە بەردەوامی ناوچەکانی دەوروبەری کۆبانێ بۆردومان دەکەن، کە بووەتە هۆی شەهیدبووی ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنی و زیانگەیاندن بە ماڵ و سامانیان".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP