دواین هەواڵ

کوردستان‌

 22/12/2024

وادەی شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ئاشکرابوو

هەرێم نیوز
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، کۆتایی مانگ 27 و 28ـی مانگ، دوو شەپۆلی تری گشتگیری باران و بەفر سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرنەوە. 

 ئەمڕۆ یەکشەممە 22-12-2024، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژانی دووشەمەو سێشەمەی ئەم هەفتەیە بەهۆی کاریگەری نزمە پەستانێکی دەریای ناوەڕاست کەکاریگەری دەکاتە سەر بەشێکی تورکیا و وڵاتانی بیلاد شام هەندێ ناوچەی تری سەر بەدەریای ناوەڕاست، ڕۆژانی دووشه مەو سێشەممە ئەگەری هەندێ بارانی کەم لەبەشێکی سنووری دهۆک و هەولێر و موسڵ هەیه، لەگەڵ بەفرێکی کەم لەهەندی ناوچە شاخاویە سنوریه کانی بادینان هاوسنوور بەتورکیا، و لە سنووری پارێزگای سلێمانیش بارانێکی لاوازو کەم و کاتی بارێت تایبەت ئیدارەی ڕاپەرین باقی لەزۆرینەی ناوچە تەنیا نیمچە هەوری دەبێت.

ئاشکراشیکرد، کۆتایی مانگ 27 و 28ـی مانگ، دوو شەپۆلی تری گشتگیری باران و بەفر سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرنەوە ئەگەر هەیە هەردوو شەپۆلەکەش سەرمایان پێوە بێت و بەتایبەت شەپۆلی کۆتایی مانگ و سەرەتاکانی مانگی یەک سەرمای توندی پێوەیه.

ڕوونیشیکردەوە، لە 24ـی ئەم مانگەوە بەهۆی دابەزینی تۆپەڵە هەوایه کی ساردی جەمسەری باکور بۆ سەر دەریای ناوەڕاست، لە 27 و 28ـی مانگ بەفراوانی دەگاتە ناوچەکانی خۆمان بەڵام ئەم شەپۆلەیان ڕەنگە بارانی زیاتر بێت لەبەفر بەهۆی ئەوەی بارستە هەوا ساردەکە بەسەر دەریای سووردا دێتە هەرێم، بۆیە لەم شەپۆلەی کۆتایی مانگ و سەرەتای مانگی داهاتوو ئەگەری بەفر زیاتر دەبێت و سەرمای توندی لەگەڵ دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP