هەرێم نیوز
دادگای پێداچوونەوەی کەرخ، سکاڵاکانی وەزارەتی نەوتی عێراقی رەتکردنەوە، کە لەدژی گرێبەستەکانی کۆمپانیا بیانییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان تۆماری کردبوون.
بڕیارەکانی دادگا کە لە 18ـی کانوونی یەکەمی 2024 دەرچوون، سکاڵاکانی وەزارەتی نەوتیان لە دژی 9 کۆمپانیای نەوت رەتکردووەتەوە، وەزارەکە داوای کردبوو، گرێبەستی ئەو 9 کۆمپانیایە لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەڵبووەشێندرێنەوە.
ئەو کۆمپانیایانە پێکدێن لە ئاداکس، دانا غاز، دی ئێن ئۆ، گازپرۆم نەفت، گەنەل ئینێرجی، گەڵف کیستۆن، ئێچ کەی ئێن ئینێرجی، شامەران و وێستێرن زاگرۆس.
بەپێی بڕیارەکان، گرێبەستەکان "بە دروست دادەنرێن"، تەنانەت ئەگەر گرێبەستەکان پشت بە بنەمای یاسایی ببەستن، کە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە شوباتی 2022ـدا بە نادەستووری دایناوە.
وەزارەتی نەوت لە ئایاری 2022 دەستی بە تۆمارکردنی داواکاری یاسایی کرد بۆ پووچەڵکردنەوەی گرێبەستەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان، دوای بڕیارە گرنگەکەی دادگای باڵای فیدراڵی. پاشان دادگەی کەرخ لە تەممووز و تشرینی یەکەمی 2022 بڕیاری دەرکرد کە گرێبەستەکانی ئاداکس، دی ئێن ئۆ، گەنەڵ ئینێرجی، گەڵف کیستۆن، ئێچ کەی ئێن ئینێرجی، شامەران و وێستێرن زاگرۆسی هەڵوەشاندەوە. بەڵام هیچ بڕیارێکی لە دوو کەیسی دیکە دەرنەچوو، کە دژی دانا غاز و غازپرۆم نەفت بوون.