هەرێم نیوز
بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (ههسهده)رایدەگەیەنێت، ڕوبهڕوبونهوهی هێزهكانیان "ئاسان نییە" و لەماوەی رابردودا ڕوبەڕوی تەواوی پلانەكانی توركیا و چهكدارانی داعش بونەتەوە، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا "بەردەوام چاومان لەسەر گفتوگۆ بوە".
فەرهاد شامی لهبارهی دۆخی باكور و رۆژههڵاتی سوریا، به كهناڵی الحدس-ی ڕاگهیاندوه، "ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی هەسەدە ناوچەیەكی ئاسان نین لە روی سەربازییەوەو تەنانەت لە روی سیاسیشەوە، بۆیە لێدوانی لێرەو لەوێ كێشەكان چارەسەرناكەن و فشارەكانی توركیا بۆ سەر هەسەدە و هێزە نێودەوڵەتیەكانیش هیچ شتێك ناگۆڕێت".
وتیشی: هێزەكانی سوریای دیموكرات هێزێكی ئاسان نیە و لەماوەی رابردودا روبەڕوی تەواوی پلانەكانی توركیاو رێكخراوی داعش بوونەتەوە، ئێمە بەردەوام چاومان لەسەر گفتوگۆ بووە.
لەبارەی داواكارییەكانی توركیاش بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە، وتی: ئێستا هیچ قسەیەك لەسەر ئەو پرسە نیەو بە بابەتەش پەیوەستەبە سورییەكان و پلانمان هەیە بۆ ئەوەی ببین بە بەشێك لە سوپای سوریا، هەسەدە تاكە هێزە كە لە عەرەب و كوردو سریان پێكاهاتووەو هیچ هێزێك نیە لەسوریا بەوشێوەیە بێت.
ئاماژەی بەوەشدا: چەكی هەسەدە لە بنەمادا بۆ پاراستنی ئەو پێكهاتانەیە، ئێمە بەدرێژایی دەیەكانی رابردوو وەك پێكهاتەكانی ئەم ناوچانە ناڵاندومانە بەدەست سیاسەتی شۆڤێنی رژێمەكان لە دیمەشق، بۆیە هەر قسەیەك لەبارەی چەكی هەسەدە لەنێوان سورییەكاندا دەبێت دوای بوونی گەرەنتی دەستوری بێت.
فەرهاد هاشمی دەشڵێت: هێزەكانی سوریای دیموكرات كەناڵی راستەوخۆو ناڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ ئیدارەی نوێی دیمەشق و تائێستا لێكگەیشتنەكان ئەرێنین، ئێمە پێداگرین لەسەر گفتوگۆو پێموایە دیمەشقیش لەگەڵ گفتوگۆدایەو پەیوەندی راستەوخۆمان هەیە لەگەڵیان، لە ماوەكانی داهاتووشدا وەفدێكی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەری دیموكراتی سەردانی دیمەشق دەكات، بەڵام هۆشداریدەدەین لە فشاری حكومەتی توركیا بۆ سەر دیمەشق بۆ رێگەگرتن لە بەشداری هێزەكانی سوریای دیموكرات لە چارەسەری سیاسی لە سوریاو لەئێستادا توركیا بەو ئاڕاستەیە فشار دەكات.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەنقەرە لەهەوڵدایە هەسەدەو ئیدارەی خۆسەر دوربخاتەوە، پێموایە حكومەتی دیمەشق هەڵەی رژێمی پێشوو دووبارە ناكاتەوە بە پەراوێزخستنی ئەم ناوچەیە لە چارەسەری سوریادا، تا ئەم ساتە پرسەكان ئەرێنەیەو پێموایە هەنگاوی كرداری دەنرێت لەم بابەتەدا.