هەرێم نیوز
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەگوندی مەحمو قەجەر سەربەناحییەی قۆرەتوەوە شەش بریندار هێنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کە بەهۆی تەقینی سیستەمی غازەوە بەشێکی جەستەیان سوتابو، دواتر یەکێک لەبریندارەکان گیانی لهدهستدا.
موقهدەم عهلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە لەگوندی مەحمو قەجەر سەربەناحییەی قۆرەتوەوە شەش بریندار هێنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، کە بەهۆی تەقینی سیستەمی غازەوە بەشێکی جەستەیان سوتابو، یەکێک لەبریندارەکان بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کرد "یەکێک لە بریندارەکان بە ناوی (ئارش ئەحمەد حەسەن) لە دایک بووی ساڵی 2014 بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی سپارد و باوک و چوار خوشک و برای بریندار بوونە."
ئەوەشی خستە ڕوو "ئێستە چارەی پزیشکیی پێویست بۆ بریندارەکان دەکرێت و بە مەبەستی توێکاری تەرمی ئەو کەسەی گیانی سپاردووە ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە."
وتیشی، پۆلیس چووەتە شوێنی ڕووداوەکە و بۆ دۆزینەوەی هۆی ڕووداوەکە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.