هەرێم نیوز
ئەنجوومەنی سەربازی منبجی سەر بە هەسەدە رایگەیاند، لە پێکدادان و رووبەڕووبوونەوەکانی نزیک بەنداوی تشرین و ناوچەکانی دەوروبەری 35 ئەندامی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا کوژران، هەروەها دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەک و جبەخانەدا گرتووە.
ئەنجوومەنی سەربازی منبجی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، 21ـی کانوونی یەکەمی 2024، لە نزیک بەنداوی تشرین و ناوچەکانی دەوروبەری بەرەنگاری چەند هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بوونەوە.
لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، "هێرشی گرووپە چەکدارەکان بە تانک و زرێپۆش و پشتیوانی هێزی ئاسمانی تورکیا بووە، هێزەکانمان توانیویانە 35 چەکدرایان لێبکوژن و دەیانی دیکە برینداربکەن."
ئەوەش خراوەتەڕوو، "توانیمان تانکێک و دوو زرێپۆشی گرووپە چەکدارەکان تێکبشکێنین، هەروەها دەستمانگرت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و بڕێک چەک و جبەخانە."