دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21/12/2024

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامی شکاند

هەرێم نیوز

ھاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێوە لە بەرێوەبەرایەتی و سەرجەم بەش و ھۆبەکان  دەوام ئاسایی دەبێت. 

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە؛ ئاگاداری سەرجەم ھاوڵاتیان دەکات کە سبەینێ رۆژی یەکشەممە لەبەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بەسەرجەم بەرێوەبەرێتی و بەش و ھۆبەکانییەوە دەوام ئاسایی دەبێت و مامەڵەی ھاوڵاتیان ڕایی دەکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ھەر ھاوڵاتییەکی بەرێز ھەر جۆرە کار و مامەڵەیەکی ھەبێت لە ھەر جێگایەکی بەرێوەبەرایەتییان کارەکانی بۆ جێبەجێ دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP