دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

سلێمانی..بەتۆمەتی دزینی 35 ملیۆن دینار سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەتۆمەتی دزینی بڕی زیاتر لە 35 ملیۆن دینار، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس هاتووە: دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لەبەنزینخانەکەیدا بڕی 35 ملیۆن و 607 هەزار دیناری لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە سێ تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن.

پۆلیس دەڵێت لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەدا، هەروەها تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە کە بڕێک لەپارەکەیان گۆڕیوەتەوە بەدۆلاری ئەمەریکی و هەر لەپارەکە ماتۆڕسکیل و دەمانچەو موبایلیان کڕیوە.

بەوتەی پۆلیس، تۆمەتباران (ر، ب، ع - س، ج، ح - هـ، ج، ح) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادان ڕاگیراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP