هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، ڕۆژانی هەینی هاتووچۆکردن لە سەنتەری شار تەنها بە پیادە دەبێت لە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ تا هەشتی ئێوارە، پاشان هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بۆ ناو سەنتەری شار ئاسایی دەبێتەوە.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت" لەبەر ئەوەی ڕۆژانی هەینی ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیان و گەشتیاران سەردانی سەنتەری شاری هەولێر بەتایبەتی بازاری شێخەڵڵا و پارکی نافورەی بەردەم قەڵا دەکەن . پیادەڕۆ و ئۆتۆمبیل تێکەڵ بەیەک دەبن لەشەقامدا، کە ئەمەش بەبەردەوامی دەبێتە هۆکاری خنکانی شەقامەکە و دروست بوونی جەنجاڵی و سیمایەکی ناشیرن بەشەقامەکانی ناو بازار دەدات. بۆیە بڕیار درا هاتووچۆکردن لە سەنتەری شار تەنها بە پیادە بێت لە کاتژمێر یەکی نیوە ڕۆ تا هەشتی ئێوارە، پاشان هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بۆ ناو سەنتەری شار ئاسایی دەبێتەوە".