دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/12/2024

لە ڕۆژئاوای کوردستان بەهێرشی ئاسمانی دوو ڕۆژنامەنووسی کورد کوژران

هەرێم نیوز

ئاژانسی هەواڵی هاوار ڕایگەیاند کە دوو ڕۆژنامەنووسیان لەلایەن فڕۆکەی تورکیاوە لە ڕۆژئاوای کوردستان کوژراون.

ئاژانسەکە دەڵێت" پەیامنێری ئاژانسەکەمان، جیهان بێلکین، بە یاوەری نازم دەشتان، دوێنێ پێنج شەممە لە کاتی ئەنجامدانی کاری ڕۆژنامەوانییاندا هێرشکراوەتە سەریان".

دەشڵێت ئەو دوو ڕۆژنامەنووسەیان بەدواداچوونیان بۆ هێرشەکانی تورکیا و گروپەکانی کردووە بۆ سەر بەنداوی تیشرین و پردی قەرقۆزاک، کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا لە کاتژمێر (٣:٢٠) خولەکی پاشنیوەڕۆ ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج کە تێیدا دەڕۆیشتن لەسەر ڕێگای بەستنەوەی بەنداوی تیشرین و شارۆچکەی سارین، ئەمەش بووە هۆی گیان لەدەستدانیان و برینداربوونی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەیان بەناوی عەزیز حاج بوزان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP