هەرێم نیوز
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ئاشکرای کرد کە بەرپرسانی ئەمریکا ژمارەی سەربازانی ئەمریکایان لە سوریا دوو هێندە کردووە بۆ پشتگیریکردنی شەڕی داعش و پەیوەست نەبووە بە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد.
سکرتێری ڕۆژنامەوانی پنتاگۆن، پات ڕایدەر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمریکا نزیکەی دوو هەزار سەربازی لە سوریا جێگیرکراون، هەرچەندە سوپای ئەمریکا و فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بەردەوام ڕایانگەیاندووە کە تەنها 900 سەربازی لەوێدان.
ڕایدەر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو زیادکردنە بەهۆی ڕووخانی ئەم دواییەی ڕژێمی ئەسەد. نییە
ئەو وتی سەربازە زیادەکانی ئەمریکا بۆ ئەرکی شکستپێهێنانی داعش و ڕێگریکردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەیان ڕۆشتوونەتەوە سوریا.