هەرێم نیوز
وەزارەتی بەرگری تورکیا پەیامێکی لەبارەی ئاگربەست لەگەڵ هەسەدە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە لەگەڵ هەسەدە نەگەشتونەتە ڕێکەوتن و تا ئێشتاش مەترسی لەسەر تورکیا هەیە.
لە راگەیەنراوەکەی تورکیادا هاتوە، بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکان لەگەڵ گروپە چەکدارە هاوبەشەکانیان هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.
لە بەشێکی دیکە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، تا ئیدارەی نوێی سوریا پرسی هەسەدە چارەسەر نەکات بەردەوام دەبن لە دەستوەردان لە سوریادا، یەپەگەشی وەک درێژکراوەی پەکەکە ناوبردوە.
ئەم پەیامەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، وەک وەڵامێکە بۆ وتەکانی ماتیۆ تیلەر، وتەبێژی دەرەوەی ئەمەریکا کە وتبوی چاودێری دۆخی سوریا دەکەیەن و لەگەڵ تورکیا و هەسەدەدا لە گفتوگۆدان بۆ ڕێککەوتن و وەستاندنی شەڕ.