هەرێم نیوز
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگهیاند، پرۆژەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ بادلیان و دێلزیان لە سۆران دەستپێدەكات، كه پڕۆژەکە پێکدێت لە دانانی بۆڕیی سەرەکیی ئاوی خواردنەوە بە درێژایی (2800) مەتر.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوانی سنوری بادلیان و دێلزیان لە قەزای ناوەندیی سۆران كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، گوژمەی پرۆژەكە 813 ملیۆن و 455 ههزار دیناره و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دابینكراوە و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران سەرپەرشتیی پڕۆژەكە دەكات بەمەبەستی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی بادلیان و دێلزیان.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دهڵێت، پڕۆژەکە پێکدێت لە دانانی بۆڕیی سەرەکیی ئاوی خواردنەوە بە درێژایی (2800) مەتر بە بۆڕی لە جۆری دەکتایل (8) ئینجی و لەگەڵ دانانی (3) غەتاس و (3) دانە سێت پەمپ و دروستکردنی عەمباری کۆنکریتی کە دەبێتە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی بۆ سنوری بادلیان و دێلزیان و كێشەی ئاوی خواردنەوە لەو سنورە چارەسەر دەكات.